| فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد : ده‌ته‌په‌و ئایندهی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نكه‌ره | |||
| به‌ش: سیاسی | هژمارا سه‌ره‌دانا :91 | |||
سبه‌ی بڕیار وایه دادگای ده‌ستووریی توركیا له‌داوای قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی ده‌ته‌په بكۆڵێته‌وه. ئه‌م داوایه دوو ساڵه له‌دژی ده‌ته‌په به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و دادگاكه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك ده‌ستپێك سه‌رقاڵی بووه، به‌لام لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مجاره وه‌كو ئه‌وه‌ی دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر نابێ و ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان به‌هێزبن، ره‌نگه بڕیارێك له‌دژی قازانجی ده‌ته‌په ده‌رچێ. له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشتیی ئه‌نكه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ته‌گه‌ره‌یه‌كی زۆری هاتۆته پێش و پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه له‌قه‌ندیل و مه‌خموره‌وه په‌كی كه‌وتووه‌و هیچ شتێك ئاماژه بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ناكا. دیاره پارتی دا‌و په‌ره‌پێدان به‌ڕاگه‌یاندنی پلانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌كرانه‌وه‌ی دیموكراتییانه، كێشه‌یه‌كی زۆری له‌ناو توركیا بۆ دروست بووه‌و نه‌یاره‌كانی له‌م باره‌یه‌وه تیر‌و توانجێكی زۆری تێده‌گرن. گومان له‌وه‌دانییه كه پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌نكه‌ره بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ناوه‌ڕۆكدا پڕۆژه‌یه‌كی زۆر ساده بوو، به‌لام ئه‌گه‌ر له‌و دیده گه‌شبینه‌وه ته‌ماشا بكرێ كه ده‌شێ پڕۆژه‌كه ببـێ به‌سه‌رتای شادبوونی كورد به‌ده‌ستكه‌وتی زۆرتر له‌ئاینده‌دا، هه‌لێكی زۆرتر بۆ په‌سه‌ندكردنی دێته ئاراوه. راستییه‌ك كه‌ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێ ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌تی داد‌و په‌ره‌پێدان و هه‌ر حكومهتێكیتر له‌توركیا، له‌سایه‌ی ده‌ستووری ئێستای توركیا‌و یاسا په‌یڕه‌و كراوه‌كاندا ناتوانێ شتێكی زیاتر له‌وه‌ی كه له‌پڕۆژه‌كه‌دا باس كراوه پێشكه‌ش بكا. حكومه‌تی داد‌و په‌ره‌پێدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌ستی ئاوهلا نییه‌و ده‌ستوورو یاساكان و سوپا‌و ئۆپۆزسیۆن و بیركردنه‌وه‌ی كه‌مالیستی، هه‌ر هه‌مووی ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی باشتردا. ئه‌و راستییه‌ی كه‌هه‌مووان ده‌یزانن ئه‌وه‌یه كه به‌بێ گۆڕینی ده‌ستوورو هه‌مواركردن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌رده‌یه‌ك یاسای خراپ، هه‌نگاوی هه‌ڕاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌كه نانرێ. له‌م سۆنگه‌یه‌وه كوردی توركیا به‌شێكی ئۆباڵی خاو‌و خلیچكی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌چاوی گومانه‌وه سه‌یری كردووه‌و به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه‌پێویسته به‌پیرییه‌وه نه‌چووه. یه‌كێ لهكهمووكوڕییهكانی نۆڕینی ده‌ته‌په له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌زیاتر له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ڵبژاردنه‌وه ته‌ماشای پڕۆژه‌كه‌ی كردووه‌و تاپێی كرابێ هه‌وڵیداوه پڕۆژه‌كه به‌قازانج بۆ پارتی داد‌و په‌ره‌پێدان نه‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌با ئه‌م حزبه له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگێكی زۆرتر به‌ده‌ست بهێنێ، به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كهبهكردهوه داد‌و په‌ره‌پێدان و ده‌ته‌په له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردان و هه‌ردووكیان نه‌یاری هاوبه‌شیان هه‌یه، له‌كاتێكدا بڕیار وایه سبه‌ی دادگای ده‌ستووری له‌قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ته‌په بكۆڵێته‌وه، ئه‌م دادگایه هه‌مان دادگایه كه‌خۆی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی داد‌و په‌ره‌پێدان ئاماده كردبوو. داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ته‌په ته‌نها حزبه‌كه ناگرێته‌وه، به‌ڵكو 220 ئه‌ندامی ئه‌م حزبه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له‌ناویاندا 8 په‌رله‌مانتار هه‌یه. تائێستا دادگای ده‌ستووری له‌وه‌ته‌ی له‌ساڵی1963-وه دامه‌زراوه، 24 حزبی قهدهغهكردوهو پێش دامه‌زراندنیشی دوو حزبیتر قه‌ده‌غه كرابوون. ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ته‌په بدرێ ده‌ته‌په ده‌بێ به‌بیست و حه‌وته‌م حزبی قه‌ده‌غه‌كراو له‌توركیادا. بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ته‌په به‌دڵنیاییه‌وه ئاسه‌واری خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و كورد له‌ده‌ستوورو یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان و له‌ده‌وڵه‌ت دڕدۆنگترو بێ ئومێدتر دهكاو هه‌لومه‌رجێكی له‌بارتر بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌نگێزه توندڕه‌وه‌كان پێكدێنێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كهپهراوێزی به‌گوڕ كهوتنهوی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نكه‌ره زۆر ته‌نگه‌به‌رتر دهكاو ده‌رفه‌تی به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی كه‌مده‌كاته‌وه، جگه‌له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپی له‌سه‌ر ناوبانگی دیموكراسییه‌كه‌ی توركیا ده‌بێ. | |||
|
|
|||
|
|
#1 DVD Box Sets : نووسه‌ر |
|||
|
|||
![]() |
|||
هژمارا بوچونا: 0 [وه‌لام] |





مؤسسة كاوا ووزارة الثقافة تكرمان الراحل سرسام
چ چاند ئه? ڤه در??
جه?نا ق?ربانێ ل هنگۆ پیرۆز بیت
Tayê Instituta Herman li Europa/Almaniya/Beşê Mafên Merovan li ser girtin û kuştina Kurdan li Kurdistana Sûrî
Daxuyanî: Biroya Taye Herman li Almaniya 

















ئامێرى داریكردنی ئه‌نفل?هنزاى به‌راز ده‌گاته ك?ردستان
عێراق هەمان پلەی گەندەڵی ساڵی پاری تێدا دەركە?ت??ە
ئۆپرا به‌رنامه‌كه‌ى راده‌گرێت
گرنگدان به ده‌رمانخانه‌ی ماڵ ... د??ر له به‌رده‌ستی منداڵان !
ئا : ڕ?ناك ئه‌ل?ندی : ســـــــــــــــیر ? ته‌ندرۆستی .....!!!! 