| كەژاڵ ئیبراهیم خدر : دەستێكم پڕە لەباران | |||
| بهش: ئهدهب و هونهر | هژمارا سهرهدانا :99 | |||
دەستێكم پڕە لە باران و دەستەكەی ترم بەتەنیشتمەوە سیمای خۆڵەمێشی دەنوێنێ، دەستەكەكانم فرمێسكی سەوزەگیایەو لەرەنگی خەونێكی سوری ئەرخەوانی دەچێ، دەستێكم پڕە لەبەخشندەییء رەنگی گەشی پشكۆكانی سادە،وەكوو پەنجەی دەستی مۆسیقارێك " دەستێكم پڕە لەتیشكی هەتاو چەپكێ درەختی وەنەوشەیی لەباوەشیا حەشارداوەو هەڵمی هەناسەی ژنێكی ماندووی چاوڕەشء كزۆڵەی ئەنفالەكانی بەنێو كێڵگەی بیرەوەرەكانیدا عەتر رێژدەكا ؟ دەستی من دەستە سەوزو رەنگاڵەیەكەم دەستێكی تیژڕەوەو لەزەوییەوە دەتوانێت نمەی بارانیش بباتە ئاسمان و نیگای منداڵی ژنێكیش ببەخشێتە شاگوڵێكی تر ئێستا دەستم وەك گەردەلول ء تۆفان هەتاوی دەستەكەی ترم لادەداو لەگەڵ خۆیدا جوتێ كۆتری سپی دەبەخشێتە گەڵای دڵم منء دەستم چەند شەوی درێژ تێك ئاڵاوین چەند سترانی لەشەوی بێ خەوشیدا كردۆتە ئاوازی رۆحم ئەوان دێنء ناهێڵن،جارێكی تر بەدەستی بەتاڵ بگەڕێمەوەو بەكۆڵێك وەرینەوە دەمخەنە باوەشی سەوزی زەوی منء دەستم لە بیابانەدوور و درێژەكانی وەرزی ساڵدا بووینە پیرە گەڵایەكی پیری كەوتوو لەوەرزێكدا دەستەكانمء باخچەی دڵم بوونە پشكۆی وەرزی پایز ((پایز دڵی بە كەس ناسوتێ، كەگەڵاكانی وەری بۆ كەس ناوەرێ تەنها زەوی نەبێ )) ئەگەر پایز نەهاتایە دەبوو هەردوو دەستەكانم لە نێو كوانووی درەختێكی بەجێماودا وەك ژنێكی خۆڵەمێشی تەنهایی دەریا بیخنكێنێ | |||
|
|
|||
|





مؤسسة كاوا ووزارة الثقافة تكرمان الراحل سرسام
چ چاند ئه? ڤه در??
جه?نا ق?ربانێ ل هنگۆ پیرۆز بیت
Tayê Instituta Herman li Europa/Almaniya/Beşê Mafên Merovan li ser girtin û kuştina Kurdan li Kurdistana Sûrî
Daxuyanî: Biroya Taye Herman li Almaniya 















ئامێرى داریكردنی ئهنفل?هنزاى بهراز دهگاته ك?ردستان
عێراق هەمان پلەی گەندەڵی ساڵی پاری تێدا دەركە?ت??ە
ئۆپرا بهرنامهكهى رادهگرێت
گرنگدان به دهرمانخانهی ماڵ ... د??ر له بهردهستی منداڵان !
ئا : ڕ?ناك ئهل?ندی : ســـــــــــــــیر ? تهندرۆستی .....!!!! 